شوێنەزارناسان لە میسر لە نزیك هەرەمەكان، مۆمیاكراوێك دەدۆزنەوە كە تەمەنی 4300 ساڵە و بە تەواوەتی لەزێڕ پێچراوە، پێشبینيش دەكرێت، تائێستا كۆنترین مۆمیاكراوبێت.
ئەو پیاوە كە بە “هیكاشیبس” ناودەبرێت، لەنێو تابوتێكی بەردین لە خوار ستونێك بە قوڵی 50 پێ دۆزرایەوە.
هەروەها تیمی گەڕان كۆمەڵێك پەیكەری جوانییان بە قەبارەیەكی سروشتی دۆزییەوە كە هاوشێوەی خزمەتكار و پیاوان و ژنان و خێزانەكانن.
دۆزینەوەكە بەشێكە لە كۆمەڵێك گۆڕستانی خێزانی پێنجەم و شەشەم كە لە دووی 19 میل لە باشووری قاهیرە دۆزراونەتەوە، بەرپرسانیش هیوادارن بەو دۆزینەوەيە گەشتیاری لە ناوچەكەدا ڕوو لە بوژانەوە بكات.