دادوەرە كوردەكان لە دادگای فیدراڵ دەكشێنەوە ؟



 

بڕیارێكی كۆتایی لەبارەی كشانەوەی دادوەرە كوردەكان لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەئارادا نییە، ئەو دەنگۆیانەش كە لەو بارەیەوە بڵاوبوونەتەوە ڕەتدەكرێنەوە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە دادوەرە كوردەكانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بە بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاندووە” بڕیارەكەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووی دادگای فیدراڵ پێشبینیكراو بوو، ئامادەبوونی ئەندامە كوردەكان و واژوكردنیان لەسەر بڕیارەكە، تەنیا بۆ ناڕەزایی دەربڕین بوو”.

هەر لەو بارەیەوە، سەرچاوەكە ئەو دەنگۆیەی ڕەتنەكردەوە كە دەسەڵاتدارانی هەرێم بەهۆی بڕیارەكەی دادگا ئێستا تاوتوێی كشاندنەوەی ئەو دوو دادوەرە كوردەكە بكەن و وتی” لەوانەیە شتێكی وەها لە ئارادابێت، بەڵام ئێستا بڕیارێكی كۆتای نییە لەسەر بابەتەكە، ئەگەری كشانەوەیان لە ڕۆژانی داهاتوو ڕوون دەبێتەوە”.

چوار شەممەی ڕابردوو دادگای فیدراڵی عێراق هەموو بڕیارەكانی چەند مانگی ڕابردووی حكومەتی عێراقی بۆ ناردنی هەر بڕە پارەیەك بۆ هەرێمی كوردستان هەڵوەشاندەوە و بە پێشێلكردنی دەستور و یاسای بودجەی دەوڵەت وەسفیكردن.

ئەمڕۆ یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە
پێت ئەمڕۆ یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە
شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دوات شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پەیوەنیدر