شارەزایەکی کەشناسی ریگەیاند، لەسبەینێوە شەممە شەپۆلێکی بەفر و باران بارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و رۆژانی دووشەممە و سێشەممەش بەهێزتر دەبێت.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاندووە، لە ئەنجامی دەستپێکردنی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست سبەینێ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەکاتەکانی شەویشدا بارانبارین بەرێژەی کەم بۆ مامناوەند و پچر پچر لەناوچە جیاجیاکاندا دەستپێدەکات لە ناوچە شاخاوییەکاندا رێژەکەی زیاتر ئەبێت لەگەڵ بارینی بەفر ، پلەکانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە، خێرای با مامناوەند ئەبێت ١٠ تا ٢٥کم/س لەئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە.
ئەو شارەزاییەی بواری کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، کاریگەری ئەم شەپۆلە بارانبارینە لە رۆژانی دووشەممە و بەتایبەت سێشەمە بەھێز ئەبێت بۆ بارانی بەخوڕ و لەسەرجەم ناوچەکان کاریگەری ئەبێت.