نزیكەی 30 تۆمەتبار بە نیو ملیۆن لیتر نەوتی قاچاخەوە دەستگیركران



دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ژمارەیەك پارێزگای ناوەڕاست و خواروی عێراق دەستیان بەسەر زیاتر لە 500 هەزار لیتر نەوتی سپی قاچاخدا گرتوە و 29 تۆمەتباریشیان دەستگیركردوە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمڕۆ هەینی 27ی 1ی 2023 لە راگەیەندراوێكدا بڵاوكردووەتەوە، بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و لە درێژەی ئەو زنجیرە ئۆپەراسیۆنانەی كە لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانییەوە ئەنجامدراون، لەپارێزگاكانی (بەغدا، نەجەف، كەركوك، نەینەوا، قادسیە، دیالە، و بابل) مەفرەزەكان دەستیان بەسەر زیاتر لە 500 هەزار لیتر نەوتی قاچاخدا گرت.

قاچاخچیەكان مەبەستیان بووە ئەو نەوتە بەشێوەی قاچاخ لەناوچە جیاجیاكان بگوازنەوە و پاشانیش بیفرۆشنە هاووڵاتیان، بۆئەو مەبەستەش ژمارەیەك كۆگای تایبەتیان ئامادەكردبوو .

کۆمپانیای سامسۆنگ بانگهێشتی هاووڵاتیان دەکات
پێت کۆمپانیای سامسۆنگ بانگهێشتی هاووڵاتیان دەکات
گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی پیازی سوور
دوات گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی پیازی سوور
پەیوەنیدر