سیروان بارزانی؛ بە كشانەوەی ئەمریكا عێراق هاوشێوەی ئەفغانستان لێ دێت



بەرپرسی میحوەری گوێر، مەخموری هێزەكانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، كشانەوەی ئەمریكا لە عیراق هەر بۆ كورد زیان نییە، بۆ هەموو جیهان زیانی هەیە، دەشڵێت،”پێشمەرگە پێویستی بە چەك و تەقەمەنی و ڕاهێنانی ئەمریكا هەیە”.

سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری گوێر مەخموری هێزەكانی پێشمەرگە بە رۆژنامەی ناشیۆنال ڕاگەیاندووە، ئەمریكا دەبێت لە عێراق بمێننەوە،ئەگەرنا وڵاتەكە لەگەڵ كشانەوەیان، داعش دەیكاتە ئەفغانستانێكی دیكە

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر هێزەكانی ئەمریكا و ناتۆ بكشێنەوە ئەوە دواتر تێچووی زیاتر و قورستریان دەكەوێتە سەر بەهۆی ئەو دۆخەی لەدوای كشانەوەیان دروست دەبێت، چونكە داعش لە عێراق بە حەوت هەزار چەكدار دەخەمڵێندرێت، چاوەڕێی كەمبوونەوەی قەبارەی هێزی ڕۆژئاوا دەكەن، تا خۆیان رێكبخەنەوە.

سەرەڕای فشارەكانی شەڕی ئۆكرانیا، ئاستی هێزی ئێستای ئەمریكا لە دوو هەزار سەربازدا ماوەتەوە كە لە بنكەی ئاسمانی عەین ئەلئەسەد، ڕۆژئاوای عێراق، بەغدا و نزیك هەولێر لە جێگیركراون.

سیروان بارزانی هۆشداری داوە لەوەی ،كە داعش ڕەنگە خاك و توانای هێرشكردنە سەر ڕۆژئاوای لەدەستدا بێت، بەڵام حەزی كوشتاری لەدەست نەداوە، ئەوان سەبریان هەیە، پێیانوایە ڕۆژئاوا سەرقاڵبووە و ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوور دەكەوێتەوە.

 

گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی پیازی سوور
پێت گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی پیازی سوور
سێ شاخەوانی خەڵكی مەهاباد ڕفێنران
دوات سێ شاخەوانی خەڵكی مەهاباد ڕفێنران
پەیوەندیدر