ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، سێ ئەندامی گروپی شاخەوانی”هاوڕێیان”لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕفێندران و یەكێك لە ڕفێندراوەكان بەتۆمەتی “چالاكی سیاسی” سزای ٤ ساڵ بەندكرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی 1ی 2023 ئەسكەندەر بەردەڕێز، شەهرام عەلی خانی و خەلیل ئەمینی، ئەندامانی گرووپی شاخەوانی “هاوڕێیان” لە مەهاباد لەلایەن هێزەكانی حكوومەتەوە ڕفێندران.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئەسكەندەر بەردەڕێز پێشتر لە ساڵی ٢٧١٤ دەستبەسەر كرابوو و بەتۆمەتی “چالاكی سیاسی” سزای ٤ ساڵ بەندكرانی بەسەردا سەپێندرابوو، تا ئێستاش هیچ زانیارییەك لەسەر چارەنووس و بارودۆخی تەندروستی ئەم سێ وەرزشكارەی خەڵكی مەهاباد لەبەردەستدا نییە و شوێنی ڕاگیرانیان بە نادیاری ماوەتەوە.