یاریدەدەرێكی پزیشكی ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا پەتایەكی وەرزی زۆر توند لە نێو خێزانەكاندا بڵاوبۆتەوە، نیشانەكانی تایەكی زۆر و قوڕگ ئێشە و سەرئێشەو پشت ئێشە قاچ ئێشەو هەندێك جار سكچوون ڕشانەوەی توندیشی لەگەڵە.
بەختیار محەمەد عەزیز، یاریدەدەری پزیشكی بڵاویكردەوە،وەك ئەوەی تێبینی كردووە لەئێستادا پەتایەكی وەرزی زۆر قورس بڵاوە، كە نیشانەكانی تایەكی زۆر و قوڕگ ئێشە و سەرئێشەو پشت ئێشە قاچ ئێشەو هەندێك جار سكچوون ڕشانەوەی توندیشی لەگەڵە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە زۆربەی كات پەتاكە ڤایرۆسیە واتا بڵاوبونەوەی خێرایە لەنێوان كەسەكاندا، هۆكارەكانی توشبوون بریتیەلە سەرماو هیلاكبوونی زۆر و نزیكبونەوەی زۆر لەكەسی توشبوو.
ئەو یاریدەدەری پزیشكیە داوا دەكات، كە خۆپارێزی تەواو بكرێت بەتایبەت ئەو منداڵانەی دەچنە قوتابخانە جل و بەرگی پێویست بپۆشن و بەستی دەمامك زۆر پێویستە، چونكە زیاتر لەڕێی هەناسەوە دەگوازرێتەوە.
هاوكات داواش لە وەزارەتی تەندروستی دەكات چەند ڕۆژێك دەوامی خوێندنگەكان ڕاگرێت تا تێدەپەڕێت و مامۆستایان و بەڕێوەبەرەكانیش كارئاسانی بكەن بۆ خوێندكارە توشبووەكان چونكە توشبوو پێویستی بەپشوو هەیە تا بەتەواوی چاك دەبێتەوە.