لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای پشدەر ڕایدەگەیەنێت، شوێنی شیرینی فرۆشێكیان داخست، كەهیچ ناونیشانێكی نەبووە و بە شاراوەیی كاری كردووە.
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای پشدەر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لە درێژەی هەڵمەتەكانی لیژنەكەیان و دوای پێدانی زانیاری دروست و ئاگاداركردنەوەیان بە بوونی شوێنێكی شاراوەی دروستكردنی شیرینی لەناو بازاڕ كە بە دواداچوونی پێویست كرا.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە كاتێك شوێنەكەیان بەسەركردەووە هیچ ناونیشانێكی كاركردنی هەڵنەواسیوە و دواتر دەستیان گرت بەسەر بڕێك رۆن و هێلكەی نەشیاودا، كە هیچ مەرجێكی تەندروستی تێدا نەبووە.
هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، بڕیاردرا بە داخستنی شوێنەكە و غرامەكردنی خاوەنەكەی.