دەزگای كەشناسی عیراق، پێشبینییەكانی بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو بڵاودەكاتەوە و پێیوایە لە سبەینێ شەممەوە بەفر و باران لە ناوچەكانی باكوور دەستپێدەكات.
بەپێی خشتەیەك كە لەلایەن دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”سبەینێ شەممە هەور دەبێت و لە ناوچە جیاجیاكان باران دەبارێت و هەلی بارینی بەفریش هەیە لە ناوچە شاخاوییەكان، پلەی گەرماش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەبەزێت”.
سەبارەت بە ڕۆژی یەك شەممە، كەشناسی عیراق پێشبینی كردووە”لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەور بێت و باران لە چەند شوێنێكی جیاجیا ببارێت، پلەكانی گەرماش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك بەرزببێنەوە”.
بۆ ڕۆژی دوو شەممە و سێ شەممەی داهاتوو، كەشناسی عیراق پێشبینی كردووە، لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان هەلی بارانی بەلێزمە و بارینی بەفر هەبێت، بەبێ ئەوەی لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا پلەی گەرما گۆڕانكاریی بەرچاو بەخۆوەببینێت.