فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ هەینی چەند جارێك كەرتی غەززەیان بۆدومان كرد، ئەمەش دوای چەند كاتژمێرێك بوو لە هەڵدانی دوو مووشەك لەلایەن هێزە فەلەستینییەكان لە كەرتی غەززەوە بەرەو شاری عەسقەلان و جولەكەنشینەكانی غەلاف.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوكرایەوە”فڕۆكە جەنگییەكان هێرشییان كردە سەر چەند پێگەیەكی سەربازی بزوتنەوەی حەماس لەژێر زەوی كە بۆ بەرهەمهێنانی مووشەك لە مەغازی ناوەڕاستی كەرتی غەززە بەكاردەهێنران، هێرشەكەش وەڵامدانەوەی هێرشێكی مووشەكی بوو كە شەوی ڕابردوو كرايە سەر ئیسرائیل”.
ئەفیخای ئەدرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دیمەنێكی ڤیدیۆیی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكردەوە كە بەئامانجگرتنی چەند شوێنێك لە غەززە لەلایەن فڕۆكەكانی ئیسرائیلەوە دەردەخات”.
ئەدرعی لەو بارەیەوە ڕایگەیاندبوو”بۆردومانەكە گورزێكی كاريگەر بوو بۆ هەوڵەكانی حەماس لەڕووی پڕچەككردنی سەربازیی”.