لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا، كوژرانی ژمارەیەك لە ئەندامانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە سۆماڵ ڕادەگەیەنێت و دەڵێت لەنێو كوژراوەكاندا سەركردەیەكی دەركەوتووی ڕێكخراوەكەی تێدایە.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ئۆستنەوە بڵاوكرایەوە”لەنێوان كوژراوەكاندا بیلال سودانی هەیە كە سەركردەیەكی داعشە لە سۆماڵ و ڕێكخەری سەرەكی تۆڕی جیهانی داعشە”.
بە وتەی وەزیری بەرگری ئەمریكا”سودانی بەرپرسی پتەوكردنی بوون و گەشەكردنی داعش بووە لە ئەفریقا و كۆمەكی هێرش و پەلامارەكانی ڕێكخراوەكەی كردووە لە ناوچە جیاجیاكانی جیهان، بە ئەفغانستانیشەوە”.
ئۆستن دەڵێت”ئۆپەراسیۆنەكە لەلایەن سەرۆك جۆ بایدنەوەی بڕیاری لەسەر دراوە و لە باكووری سۆماڵ جێبەجێكرا، بەبێ ئەوەی هیچ مەدەنییەك لە ئۆپەراسیۆنەكەدا ببێتە قوربانی.