قوباد تاڵەبانی؛ ئەڵمانیا زۆر جدیە لە هاوكاریكردنی هەرێم بۆ رێكخستنەوەی پێشمەرگە



جێگری سەرۆك وەزیران ڕایدەگەیەنێت ، لە چەند ساڵی رابردوودا ئەڵمانیا زۆر جدی بووە لە هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان بۆ رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لەئەڵمانیای فیدراڵ سوپاسی هەموو هاوكارییەكانی ئەو وڵاتەی كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، كە لە كۆبونەوەكەدا باسیان لە رۆڵی گرنگی ئەڵمانیا كردووە لە كاركردنیان لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەتایبەت لەبوارەكانی رێگری كردن لە توندتیژی دژی خێزان.

ئایا سیری خۆشكراو هەمان سوودەكانی سیری هەیە؟
پێت ئایا سیری خۆشكراو هەمان سوودەكانی سیری هەیە؟
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان كۆبووەوە
دوات نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان كۆبووەوە
پەیوەنیدر