نەبیل مەرسومی پسپۆڕی ئابووری، پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2023دا ئاشكرا دەكات و دەڵێت، هەرێمی ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت.
بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن نەبیل مەرسومییەوە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكرایەوە”بودجەی 2023 پابەندكردنی هەرێمی كوردستان بە بەرهەمهێنانی 400 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا لەخۆدەگرێت، بەڵام لەو بڕە ڕۆژانە تەنیا 150هەزار بەرمیل دەدرێتە بەغدا، بەهۆی بڕی پێویست بۆ ڕوماڵكردنی خەرجییەكانی بەرهەم و گواستنەوە و كارپێكردن و بەكاربردنی ناوخۆ و پترۆ دۆلار”.
بە وتەی مەرسومی”لە دوای ئەوە، هەرێمی كوردستان ڕێژەی 14%ی بودجەی عیراقی ڕادەستدەكرێت”.
لەگەڵ نزیكبوونەوەی پەسەندكردنی، بودجەی 2023 تەنگژەیەكی نوێی لەنێوان حكومەتی عیراقی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان دروستكرد، لەكاتێكدا بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە بەغدا بۆ دەستور دەگەڕێتەوە و هەرێمی كوردستانیش هیواخوازە بە لێكگەیشتن و تەوافوقی سیاسی كێشەكان چارەسەر بكرێن و پشكی 17% بۆ هەرێم بپچڕى لە بودجە نوێیەكە.