تانكە ئەڵمانییەكان دەگەنە ئۆكراینا



بۆریس بیستۆریۆس وەزیری بەرگری ئەڵمانیا پێشبینی دەكات تانكەكانی “لیوبارد”ی وڵاتەكەی لە كۆتایی مانگی ئاداری داهاتوودا بگەنە ئۆكراینا.

كەناڵی Welt لە زاری وەزیری بەرگری وڵاتەكەوە بڵاویكردەوە”لەوبڕوایەدام تانكەكانی لە كۆتایی مانگی ئاداری داهاتوودا ڕادەستی ئۆكراینا بكەین”.

لای خۆیەوە، ڤۆیچك سكۆركیڤیچ جێگری وەزیری بەرگری پۆڵەندا لە لێدوانێكی بۆ “ڕادیۆ پڵاس” ڕایگەیاند”پۆڵەندا ئامادەی گواستنەوەی تانكەكانە بۆ ئۆكراینا لەماوەی چەند هەفتەیەكی كەمدا”.

بە وتەی سكۆركیڤیچ”هەر ئەوەندە هێزەكانی ئۆكراینا مەشق و ڕاهێنانیان كرد، ئێمە ئامادەین بۆ گواستنەوەی كەرەستەكان بۆ لایەنی ئۆكراینا”.

جێگری وەزیری بەرگری پۆڵەندا دەڵێت”ئەوان دڵنیان لەوەی كارەكە لەماوەی چەند هەفتەیەكدا جێبەجێ‌ دەكرێت”.

ڤۆیچك سكۆركیڤیچ ئامادەیی پۆڵەندا دەخاتەڕوو بۆ گواستنەوەی سریەیەك كە لە 14 تانكی لیوبارد 2 پێكدێت بۆ ئۆكراینا.

بریارێكی حكومەتی هەرێم بۆ خزمەتی خاوەن پێداویستی تایبەت چووە بواری جێ بەجێكردنەوە
پێت بریارێكی حكومەتی هەرێم بۆ خزمەتی خاوەن پێداویستی تایبەت چووە بواری جێ بەجێكردنەوە
بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لەهەرێم ژمارەیەك ڕێنمایی نوێی دەركرد
دوات بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لەهەرێم ژمارەیەك ڕێنمایی نوێی دەركرد
پەیوەنیدر