مەسرور بارزانی: دادگای فیدڕاڵی كێشە بۆ ڕێككەوتن دروستدەكات



 

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێكی ئەڵمانیدا ڕایگەیاند، بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی هەوڵێكە بۆ تێكدانی دەرفەتی چارەسەركردنی كێشەكان.

بە گوێرەی ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تەوەرێكی سەرەكی كۆبوونەوەكە، تایبەت بوو بە پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ. لەمبارەیەوە سەرۆكی حكومەت خواستی هەرێمی كوردستانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بە شێوەیەكی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور دووپاتكردەوە و ئاماژەی بەوەدا، كە دوا بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵ بۆ ڕێگەگرتن لە ناردنی بەشێك لە شایستە داراییەكان بۆ هەرێمی كوردستان، هەوڵێكی دیكەی ناڕەوای ئەم دادگایەیە، بۆ تێكدانی ئەو دەرفەتە نوێیەی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ئەو كەشە ئەرێنیەیە كە لە دوا سەردانی شاندی باڵای حكومەت بۆ بەغدا دروست بوو.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بە ئەوەش كردووە، بەپێی ڕێككەوتنی لایەنەكانی پێكهێنەری حكومەت و كارنامەی كابینەی نوێی عێراق، پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا لە دوای دەستبەكاربوونی حكومەتی عێراق، هەردوو پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵ و ئەنجومەنی فیدڕاڵی دەربچن. چونكە هەنگاو و ڕەفتارەكانی ئێستای دادگای فیدراڵ، كێشە دروستكردنە لە بەردەم گەیشتن بە ڕێككەوتن و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ.

حەوت وڵات، دەستیان بە ئۆکراینەوە گرتووە
پێت حەوت وڵات، دەستیان بە ئۆکراینەوە گرتووە
داواكاری هەدەپە بۆ دواخستنی دۆسێی داخستنەكەی ڕەتكرایەوە
دوات داواكاری هەدەپە بۆ دواخستنی دۆسێی داخستنەكەی ڕەتكرایەوە
پەیوەنیدر