جووتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، نەناردنی پارەكەی بەغدا كاریگەری ناكاتە سەر مووچەی فەرمانبەران.
جووتیار عادل لەلێدوانێكدا ڕایگەیاند “خەڵكی خۆمان دڵنیا دەكەینەوە وەك چۆن پێشتر نزیكەی زیاتر لە چواردە مانگ حكومەتی عێراق تەنیا دوو جار 200 ملیار دیناری ناردووە و بەردەوام مووچەیان دابەشكردووە، ئەوەی لە توانای حكومەت دابێت لە ڕووی داراییەوە تەرخانی دەكات بۆ دابینكردنی مووچە”.
دەشڵێت “حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بەپێی ئەو توانا داراییەی هەیە و بەردەوام دەبێت لە دابەشكردنی مووچە”.
ڕاشیگەیاند ” ئەو بڕیارە پشت بە هیچ بنەمایەكی دەستووری نابەستێت، نەك تەنیا دژی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستانە، بەڵكو دژی بەرژەوەندییەكانی هەموو خەڵكی عێراقیشە”.