سێ بەرپرسی داعش لەسلێمانی دەستگیركران



 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشكرایكرد ( ٧ ) داواكراوی لە یاسا هەڵهاتوو بەپێی ماددەی (٤ ) تیرۆر دەستگیركراون لەنێویاندا سێ ئەمیری ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش هەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند “شەوی۲۳ /٢٤/ ١/ ی ٢٠٢٣ (٧) تۆمەتبار كە سەرجەمیان لەلایەن حكومەتی فیدراڵی عێراقەوە داواكراوبوون، بەپێی ماددەی ( ٤ ) تیرۆر دەستگیركران، كە سەرجەمیان خەڵكی پارێزگاكانی ناوەڕاست و خواری عێراقن و بەمەبەستی خۆحەشاردان بەناوی كاركردنەوە هاتبوونە سنووری چەمچەماڵ و بازیان”.

ڕاشیگەیاند “پاش لێكۆڵینەوە دەركەوت (٣ ) لە دەستگیركراوەكان پلەی ئەمیریان هەبووە لەناو داعشدا و سەرجەمیشیان راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەریی كران” .

دەستگیركراوان پێكهاتبوون لە :
١- (ھ ، م ، ح)
۲- (أ ، م ، ح )
۳- (ج ، م ، ح )
٤- ( ق ، س ، م )
٥- (م ، ٳ ، ی )
٦- (ب ، ٲ ، ٲ )
۷- (ع ، ع ، ٲ)

 

پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
پێت پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
خەزعەلی پشتیوانی بۆ دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند
دوات خەزعەلی پشتیوانی بۆ دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر