بڕیاری دەستگیركردنی ژمارەیەك وەزیری پێشووی عێراق دەردەكرێت



 

میدیای فەڕمی عێراق بڵاویكردەوە، فەرمانی دەستگیركردن بۆ ژمارەیەك لە وەزیرانی پێشووی عێراق لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دەردەكرێت.

میدیای فەڕمی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردووەتەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی بنبڕكردنی گەندەڵیی دارایی و ئیداری، فەرمانی دەستگیركردن لە دژی چەند وەزیرێكی پێشوو دەردەكرێت، بەڵام ناوی ئەو وەزیرانە ئاشكرا نەكراوە، كە فەرمانەكەیان بۆ دەردەكرێت.

لە 16ی تشرینی دووەمی 2022 حەیدەر حەنون، سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی عێراق رایگەیاند، دەستەی باڵای لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانی گەندەڵی لەو دەستەیە پێكهێندراوە بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیانەی سەرۆكی دەستەكە بە گەندەڵیی گەورە ناوی بردووە.

رۆژی 25ی كانوونی دووەمی 2023 دەستەی دەستپاكیی عێراق رایگەیاند، لە مانگی كانوونی یەكەمی 2022دا 47 فەرمانی دەستگیركردن و راپێچكردنی بەرپرسانی پلە باڵا بۆ بەردەم دادگە لەسەر دۆسیەكانی گەندەڵی دەركراوە.

ئەوە لەكاتێكدایە دۆخی ناوخی عێلراق لە ئاڵۆزیدا گوزەر دەكات و هەتا دێت بڕیاری جۆراوجۆری ئابووری سیاسی لەلایەن بەرپرسانی وڵاتەكەوە دەردەكرێت.

مامۆستایەكی ئاینی لەجوانڕۆ 17 ساڵ زیندانیدەكرێت
پێت مامۆستایەكی ئاینی لەجوانڕۆ 17 ساڵ زیندانیدەكرێت
پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە
دوات پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە
پەیوەنیدر