لە ناوچەی گەشتیاری سیپێ مندڵێکی تەمەن یەک مانگ دۆزرایەوە کە فڕێدرابوو.
نێچیرڤان هەرکی، وتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ رایگەیاندووە، منداڵەکە لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە فڕێدراوە، بەڵام لە لایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دۆزراوەتەوە و ئێستاش لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی ئاکرێیە و تەندروستی جێگیرە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، منداڵەکە کچە و تەمەنی یەک مانگە لە زکماکەوە نابینایە لە ناو پەڕۆیەک پێچرابوو.پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ سەرەداوێکیان دەستنەکەوتووە.