ئەڵمانیا؛ بەچەقۆ هێرشكرایە سەر سەرنشینانی شەمەندەفەرێك و دوو كەس كوژرا



هاووڵاتییەكی بیانی بەچەقۆ هێرشیكردە سەر سەرنشینانی شەمەندەفەرێك لە ئەڵمانیا و لە رووداوەكەدا دوو كەس كوژران و چەندین كەسی دیكەش بریندار بوون.

میدیاكانی ئەڵمانیا لەزاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویانكردەوە، كە رووداوەكە ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی 1ی 2023 لە باكووری وڵاتەكە ڕوویداوە، هاووڵاتییەكی بیانی لەناو شەمەندەفەرێك كە لەشاری كیل-ەوە بەرەو هامبۆرگ دەچوو، بەچەقۆ پەلاماری سەرنشینەكانی داوەو لەئەنجامدا دوو كەس كوژراون و پێنج كەسی دیكەش بریندار بوون.

هاوكات ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە پۆلیس تۆمەبارەكەیان دەستگیركردووە و لێكۆڵینەوەشیان دەستپێكردووە، تائێستاش هۆكاری تاوانەكە ئاشكرا نەكراوە.

ئەنشیلۆتی: تۆپی پێ‌ پێویستی بە ڤینۆسیۆسە
پێت ئەنشیلۆتی: تۆپی پێ‌ پێویستی بە ڤینۆسیۆسە
دوو یاسای تایبەت بە فەرمانبەران هەموار دەكرێنەوە
دوات دوو یاسای تایبەت بە فەرمانبەران هەموار دەكرێنەوە
پەیوەنیدر