لە سلێمانی دوو كەس لەسەر وەرگرتنی پارە بەفێڵ دەستگیركران



مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە بەفێڵ پارەیان لە هاووڵاتییەك وەرگرتبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاووڵاتییەكی بەناسنامە عەرەب لەبنكەی پۆلیسی چوارچرا سكاڵای یاسایی تۆماركرد، كە دوو كەس بەبیانوی كارئاسانی كردن بۆی لەبنكەی پۆلیس بڕی (1500) دۆلاریان لێوەرگرتووە و هەڕەشەیان لێكردووە، كە دەبێت بڕی (5000) هەزار دۆلاری تریان بداتێ.

ڕاشیگەیاندووە، دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران، توانرا لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستبگیرێت بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا، كەبەفێڵ لە هاووڵاتیەكەیان وەرگرتبوو.

ئاشكراشی كردووە، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەناوەكانی (ڕ ،ك، ع لەدایكبووی 1990 هەروەها س ، ص لەدایكبووی 1982) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 312 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

زانیاریی نوێ‌ لەبارەی سەردانەكەی ماكگۆرك بۆ هەرێم ئاشكرا دەكرێت
پێت زانیاریی نوێ‌ لەبارەی سەردانەكەی ماكگۆرك بۆ هەرێم ئاشكرا دەكرێت
هەڵەبجە ؛ دوو برا كەوتنە ناو بیرێكەوە و گیانیان لە دەستدا
دوات هەڵەبجە ؛ دوو برا كەوتنە ناو بیرێكەوە و گیانیان لە دەستدا
پەیوەنیدر