دادگای فیدڕاڵی عێراق، ئەمڕۆ لە دانیشتنێكدا لەبارەی بڕیاری حكومەتی عێراق بۆ ناردنی بڕی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بڕیاری خۆیدا.
دادگای فیدڕاڵی بڕیاری نایاسایی بوونی ڕەوانەكردنی پارەی بۆ هەرێمی كوردستان دەركرد.
بەپێی بڕیارەكە، ناردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێم نایاساییە و تەواوی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی لەو بارەیەوە ڕەتكردەوە.
سەرچاوەیەك لە دادگای فیدڕاڵی بە سۆمەریە نیوزی ڕاگەیاندووە، دادگای فیدڕاڵی تەواوی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان هەڵوەشاندوەتەوە و بەپێچەوانەی یاساو دەستوور ناوی بردووە.
حكومەتی عێراق، پێشتر بەپێی ڕێككەوتنێك لەگەڵ هەرێم بڕیاریدابوو 400 ملیار دینار ڕەوانە بكات، بەڵام لەلایەن وەزیری دارایی و ئابووری عێراقەوە گرفتی بۆ دروستكراو بڕیارەكە جێبەجێ نەكرا.