بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایەكی كەشناسی، لە كاتەكانی ئێوارەی ئەمڕۆوە كاریگەری ئەو با وشك و ساردەی لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم هەیە كەمدەبێتەوە و پێشنیوەڕۆی سبەینێ كۆتایی دێت.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی، بڵاویكردەوە، لەكاتەكانی ئێوارەی ئەمرۆ بەدواوە كاریگەری ئەو با وشك و ساردەی ھەیە لەناوچەكانی رۆژھەڵاتی ھەرێم كەمدەبێتەوە و پێش نیوەرۆی سبەی پێنجشەمە ٢٦-١-٢٠٢٣ كۆتای دێت .
دەشڵێت، بۆ سبەینێ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و كەمێك پەڵە ھەوری دەبێت ، پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە ، خێرایی با لەسەرخۆدەبێت ٥ تا ١٥كم/س لە ئاراستەی باشور و باشوری رۆژئاواوە.
ماوەی چەند ڕۆژێكە، شەپۆلێكی وشكە سەرما و بای بەهێز ڕووی لە بەشێكی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە و پلەكانی گەرما زۆر نزمبوونەتەوە.