سانجار: ئەكەپە و مەهەپە هەڵبژاردن بە جەنگ تێگەیشتوون



 

هاوسەرۆكی گشتیی هەدەپە میدحەت سانجار رایگەیاند: “هاوپەیمانیی جومهوری ئاكەپە-مەهەپە دەڵێی خۆیان بۆ جەنگ ئامادە دەكەن نەك هەڵبژاردن، هەڵمەتەكانیشیان بە جۆرێك بەڕێوە دەبەن، دەڵێی هەڵمەتی جەنگە، نەك هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن”.

میدحەت سانجار لە میانی كۆبوونەوەی فڕاكسیۆنی پارتەكەیەدا لە پەرلەمانی توركیا بیری خستەوە، سەرۆك كۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ١٤ی ئایاری وەك وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان دیاریی كردووە “ئێمەش ئامادەین بۆ هەڵبژاردن. هیچ گومانتان لەوە نەبێت لە هەڵبژاردنەكاندا گەل گرنگترین بڕیار دەدات و خاڵ بۆ ئەم سیستەمە دادەنێت”.

هاوسەرۆكی گشتیی هەدەپە، میدحەت سانجار بە بانگەشەكردن بۆ ئەوەی سەركەوتن لەم هەڵبژاردنە بەم جۆرە ئاسان نییە كە دەسەڵات وای بۆ دەچێت، دەڵێت “هەموومان هەست بەوە دەكەین بە دەسەڵاتیشەوە، ئەمە تەنها هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆك كۆمار نییە، بەڵكو ئێجگار گرنگیشە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی هاوبەشمان كە دەمانەوێت لەنێویدا بژین. ئەو سیستەمەی دەسەڵات دەیەوێت لە سندوقەكانی هەڵبژاردن بەدی بێت سیستەمی جەنگ، داپڵۆسین، درۆ، تاڵان، چەتەگەرایی و مافیایییە. توركیا كراوەتە وڵاتێك مافیا نێودەوڵەتییەكان رووی تێ دەكەن و ئیمپراتۆریەتێكی گەورەی تاوانی لێ دروست كراوە، بۆیە ئەم هەڵبژاردنە بۆ درێژەدان بەو سیستەمە پرسی ژیانە و مردنە”.

میدحەت سانجار جەختی كردەوە، ئەوان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا لەگەڵ هاوپەیمانی رەنج و ئازادی-دا دەبن و دەیانەوێت تەواوی چەوساوە، داپڵۆسێندراو، پەراوێزخراو و ستەمدیدەكان لەژێر یەك چەتردا كۆبكەنەوە “ئامادەی بەرەنگاربووەی تەواوی زەحمەتییەكانین و توانای رووبەڕووبونەوەی تەواوی سیناریۆكانمان هەیە”.

هاوسەرۆكی گشتیی هەدەپە رەخنەی لە گوتەكانی سەرۆكی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی گرت لە كۆبوونەوەی فڕاكسیۆنی پارتەكەیدا لەبارەی هەدەپە و ڕایگەیاند: “دادگای دەستووریی رێنمایی رەوانە دەكات، كەچی هەڕەشە لە دادگای دەستووریی دەكرێت. ئیدی شتێك نەماوە بە ناوی دەستوور، بە راشكاوی دەستوور پێشێل دەكرێت”.

میدحەت سانجار لەبارەی كاندیدی پارتەكەیشی بۆ هەڵبژاردنی سەركۆمار، وتی: “دەمانەوێت كەسێك بكەین بە كاندید كە كاندیدی تەواوی گەلان، باوەڕ، ناسنامە و كولتوورەكانی بێت”.

وشكە سەرما كۆتایی دێت
پێت وشكە سەرما كۆتایی دێت
ئێران هۆشداری تووند دەداتە ئەوروپا
دوات ئێران هۆشداری تووند دەداتە ئەوروپا
پەیوەنیدر