نێچیرڤان بارزانی: كه‌ش و زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی هەیە



سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کەش و زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى هەیە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بريكارى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سياسى و بنياتنانى ئاشتى و شاندێکی یاوەری کرد. نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، کەش و زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى هەیە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كدا دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێككه‌وتنى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردن، كۆمسيۆنى هه‌ڵبژاردن و بۆچوونى پێكهاته‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، دۆخى ئێزدييه‌كان و ناوچه‌ى‌ شه‌نگال، تاوتوێ كران.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى ستايشى ڕۆڵى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانى له‌ عێراق كرد چ له‌ كاركردن له‌ نزيكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان چ له‌ هه‌رێمى كوردستان، چ له‌ عێراق، وه‌ك هاوكار و يارمه‌تيده‌رێك بۆ ڕێگه‌خۆشكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سه‌قامگيرى و ئاشتى.

له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه‌، نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ كه‌ش و زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان هه‌يه كه‌ ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پرسه‌كانى تايبه‌ت به‌ هه‌ڵبژادرن و ده‌ستنيشانكردنى ڕۆژێك بۆ ده‌نگدان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ئه‌و كه‌شه‌ ئه‌رێنييه‌ى ئه‌م دواييه‌ بۆ گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا و هه‌وڵى چاره‌سه‌ره‌كردنى كێشه‌كانى نێوان هاتووه‌ ئاراوه‌، به‌‌تايبه‌تى ده‌رباره‌ى ياساى بودجه‌ى عێراق و ياساكانى نه‌وت و گاز و دابه‌شكردنى داهاته‌كان، يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات.

كۆنسوڵی توركیا سەردانی بنەماڵەی قوربانیانی دهۆكی كرد
پێت كۆنسوڵی توركیا سەردانی بنەماڵەی قوربانیانی دهۆكی كرد
نەرمین مەعروف: پشکی ھەرێم لە بودجەی ئەمساڵ ٢٨ تریلیۆن دینار دەبێت
دوات نەرمین مەعروف: پشکی ھەرێم لە بودجەی ئەمساڵ ٢٨ تریلیۆن دینار دەبێت
پەیوەنیدر