ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات کە پشکی ھەرێم لە بودجەی عێراق ١٤% دەبێت و بڕەکەی دەگاتە ٢٨ تریلیۆن دینار.
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی پلاندانان رێژەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لە ١٤%ی دانیشتوانی عێراق پێکدەھێنێت، بەپێی ماددەی ١٢١ی دەستوریش نابێت پشکی ھەرێم لە ١٤% بودجەی عێراق کەمتر بێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا بودجەی عێراق بە ٢٠٠ تریلیۆن دینار دیاریکراوە، بەو پێیەش پشکی ھەرێم لە بودجەی ئەمساڵ ٢٨ تریلیۆن دینار دەبێت.