چاڤی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە، لیستی تیپەكەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یاریی سبەینێ چوار شەممە بەرامبەر بە ڕیاڵ سۆسیداد لە چارەكی كۆتایی جامی پادشای ئیسپانیا، ڕادەگەیەنێت.
بەرشەلۆنە لە پاش چاكبوونەوەی ئەندریاس كریستنسن و ئامادەبوونی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی، بە تەواوی یاریزانە سەرەكییەكانی بەشداریی دەكات.
ئەو لیستەی لەلایەن چاڤی هێرنادیزەوە بڵاوكراوەتەوە بۆ یاریی سبەینێی بەرشەلۆنە، بەمشێوەیەیە:
تێر شتیگن – بیڵیرین – ئەراوخوا – پوسكیتس – عوسمان دیمبلی – پێدری – لیڤاندوڤسكی – ئەنسۆ فاتی- ڤیران تۆرێس – ئیناكی بینا – كریستینسن – ماركۆس ئەڵۆنسۆ – جوردی ئەلبا – كیسی – سێرجی روبیرتۆ – دی یونگ – راڤینیا – كۆندی – گارسیا – باڵدی – جاڤی – بابلو تۆریێ – تیناس.