وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێكی بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان دەركرد



وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێك سەبارەت بە خەرجی و داهات بۆ ساڵی 2023 تاوەكو پەسەند كردنی بودجە دەردەكات و جەختیشدەكاتەوە، سەرجەم پاداشت و هاوكارییەكان ڕابگیرێن جگە لە بەخشینی بەردەستی وەزیرەكان.

وەزارەتی دارایی گشتاندنێك بۆ سەرجەم وەزارەتەكان بە ژمارە 1035 بە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی دەردەكات و تیایدا ئاماژە بەوەدەكات، خەرج كردنی پێشینەی بەردەوام و سووتەمەنی و بەخشینی مانگانەی دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێم دوای نوێكردنەوەیان لەلایەن وەزارەتمانەوە.

هەر لە گشتاندنەكەدا هاتووە، “دابین كردنی كەلوپەلی زۆر پێویست لەچوارچێوەی پێشینەی مانگانە و خەرج كردنی پارەی ئاو و كارەبا و تەلەفۆن بەپێی پسووڵەی ڕەسەن”.

جەختیشی كردۆتەوە، پارەی مانگانەی پاككردنەوە و خواردنی نەخۆشخانە و خواردنی بەندییەكان و خاوێنكردنەوەی شار و شارۆچكەكان و فڕۆكەخانە و كرێی ئۆتۆمبێل و خانوو و باڵەخانە جیا لە پێشینەی بەردەوامی مانگانەی فەرمانگەكان خەرج دەكرێت.

ڕەشەبا ساردەكەی سلێمانی كەی كۆتایی دێت؟
پێت ڕەشەبا ساردەكەی سلێمانی كەی كۆتایی دێت؟
گەندەڵی بەر لە ڕووسەكان ئۆكراینا دووچاری شكست دەكات
دوات گەندەڵی بەر لە ڕووسەكان ئۆكراینا دووچاری شكست دەكات
پەیوەنیدر