ماڵپەڕی “میترۆ”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، شاکیرا گفتوگۆی نەکردووە بۆ ئەوەی لە مەراسیمی کردنەوەی مۆندیال لە قەتەر نمایش بکات، سەرەڕای ئەو دەنگۆیانەی بڵاوكرانەوە دەربارەی کشانەوەی لە مۆندیال.
شاکیرا، خاوەنی گۆرانی بەناوبانگی واکا واکا لە مۆندیالی ٢٠١٠ لە ئەفریقای باشوور، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕووبەڕووی ڕەخنەی هاندەرانی بۆتەوە دەربارەی دەنگۆی ئامادەیی بۆ گۆرانی وتن لە مەراسیمی کردنەوەی مۆندیالی قەتەر و دواجار كشانەوەی.
بەپێی ڕۆژنامەکە، باس لەوە کرا، کە گۆرانیبێژ (Hips Don’t Lie) لە کۆنسێرتەکە کشایەوە، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە لە پلەی یەکەمدا پێشنیاری بەشداریکردنی نەکردووە.
سەرچاوەیەک بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانە بێ بنەمان، ڕەنگە لە ڕێکخەرانی مەراسیمی کردنەوەی مۆندیال هاتبێت، کە لیستێکیان دروستکردووە بۆ ئەو هونەرمەندانەی دەیانەوێت نمایش بکەن، نەک لیستی ڕاستەقینەی هاوئەستێرەکان.
سایتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوا لیپا لە بەرامبەردا کەوتۆتە هەمان قەیرانەوە، چونکە پێشنیاری بەشداریکردنی لە مۆندیالیشدا نەکراوە.
هەواڵی ئەوەی کە شاکیرا هەرگیز لە گفتوگۆدا نەبووە بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی کردنەوەی مۆندیال لە کاتێکدایە، کە بڕیارە نیکی میناج و مۆسیقاژەن مالوما و هونەرمەند میریام فارس بەشداری لە ئاهەنگی کردنەوەی مەراسیمەکەدا بکەن.