سییەكانی زەوی دەبڕدرێنەوە



ساڵی رابردوو رۆژانە بەڕووبەری سێ هەزار یاریگای تۆپی پێ لە دارستانەكانی ئامازۆن، بڕدراون.

ئەنستیتۆی مرۆڤ و ژینگەی ئامازۆن لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو كە بڕینی دارستانەكانی ئامازۆن لە ساڵی ٢٠٢٢ زیادیكردووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو كە ساڵی رابردوو، رۆژانە بەڕووبەری سێ هەزار یاریگای تۆپی پێ دارستانەكانی ئامازۆن بەهۆی بڕینەوەی دارەكانی دارستانەكەوە لەناوچوون.

باس لەوەش كراوە كە كۆی ئەو ڕووبەرەی لە كانوونی یەكەمی ٢٠٢٢دا لە دارستانەكانی ئامازۆن بڕدراون، ٢٨٧ كیلۆمەتر دووجا بووە و ئەمەش بەراورد بە مانگی كانوونی یەكەمی ٢٠٢١ بە رێژەی سەدا ١٠٥ زیادی كردووە.

دارستانەكانی ئامازۆن بە سییەكانی هەسارەی زەوی ناسراون، سەدا ٢٠ی ئۆكسجینی جیهان دابین دەكەن و ساڵانە رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتر لە یەك ملیار تۆن كاربۆنی ناو بەرگەهەوا دەگرن، هەربۆیە بە “سییەكانی زەوی” ناسراون.

هەروەها سەدا ١٠ی جۆرەكانی ئاژەڵ و رووەكی جیهان و زیاتر لە ٤٠٠ هۆزی خۆجێیی هەشت وڵاتی جیاوازی ئەمریكای لاتین لە دارستانەكانی ئامازۆندا دەژین.

عێراق: گرنگە ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێران زیندوو بكرێتەوە
پێشت عێراق: گرنگە ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێران زیندوو بكرێتەوە
ژمارەیەك بەرپرسی وەقفی سوننی بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیركران
دواتر ژمارەیەك بەرپرسی وەقفی سوننی بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیركران
ەیوەندیدار