وۆڵستریت جۆڕناڵ: لە ئێستادا ئەمریكا چەكی پێویستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی چین نییە
بەپێی توێژینەوەیەكی سەربازی، كەمبوونەوەیەكی گەورە لە كۆگاكانی چەكی ئەمریكا بەهۆی شەڕی ئۆكراینەوە ڕوویداوە.
بەپێی توێژینەوەكە، كە ڕۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵی ئەمریكایی بڵاویكردووەتەوە، ئۆكراین مووشەكی كۆگاكراوی حەوت ساڵی لە جۆری جافلینی ئەمریكایی بەكارهێناوە، بەجۆرێك ئەمریكا 8500 یەكەی ئەو مووشەكانەی ڕادەستی كیێڤ كردووە.
بەپێی ئەو توێژینەوەیە، ئەمریكا بە دەست كێشەی گەورەی كەمبوونەوەی چەك و كەرەستەی سەربازی لە كۆگاكانیدا دەناڵێنێـت، بەتایبەت لە حاڵی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ چین لە كاتێكی نزیكدا، بەجۆرێك ئێستا كۆگاكانی ئەمریكا بۆ ئەو جەنگە ئامادە نین.
ئەمریكا 1600 سیستمی ستینگەری دژە فڕۆكەی داوەتە ئۆكراین، بڕێك یەكسانە بە بڕی هەناردەی 20 ساڵ.
پاشەكشەیەكی زۆر لە كۆگاكانی تۆپی هاوتەرز و ڕاداری دژە تۆپ ڕوویداوە.
كۆگاكانی سیستمی بەرگری كەناراوی هاربۆن پاشەكشەیانكردووە.
ئەمریكا بە دەست كۆمەڵێك لێكەوتەی زۆرەوە دەناڵێنێت، لە پێشیانەوە كەمبوونەوەی چەك و كەرەستەی سەربازی بەتایبەت لە حاڵی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چین.
لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگی ئۆكراینەوە ئەمریكا هاوكارییەكی زۆری سەربازی ئۆكراینی كردووە.