دوای ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزی بەجۆرێك 5 هەزار دیناری بەهاكەی لەدەستدا، ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخەكەی بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 24\1\2023، لە بازاڕەكانی سلێمانی بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 161 هەزار و 250 دینار.
هاوكات بۆ ئەمڕۆ بانكی ناوەندی بڕی 77,274,679 دۆلاری خستووەتە بازاِەوە و لەو ڕێژەیە بڕی 59,900,000 ی بەشێوەی نەختینەیە و 17,374,679ی بەشێوەی حەواڵەیە.
ئەوە لەكاتێكدایە، لە كۆتایی ساڵی ڕابردووەوە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ناجێگیرە و تا دێت بەرز دەبێتەوە، بەڵام دوێنێ نزمبوونەوەی بەرچاوی تۆماركرد بەجۆرێك 5 هەزار دینار كەمیكرد.
گۆڕانی نرخ و لەدەستدانی بەهای دۆلار دوای بڕیارێكی سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی هات بە دوورخستنەوەی پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و دانانی عەلی موحسین عەلاق بە وەكالەت لە جێگای .
هاوكات هەر دوێنێ سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەڕێوەبەری بانكی بازرگانی عێراق، سالم جەواد ئەلجەلەبی، خانەنشین كرد و بیلال ئەلحەمدانی وەك جێگرەوەی بە كاتی دانا.