كۆمپانیایەك ڕاوە دۆلاری دەستپێكرد



بانكەكانی ڕافیدەین و ڕەشید و بازرگانی هۆشداری لە دەرچوونی پارەیەكی زۆر لە هەژمارەكانیانەوە بۆ كۆمپانیایەكی نادیار دەدەن

كۆمپانیایەك كە دەڵێن بارەگای سەرەكی لە دوبەی ئیماراتە، بە ملیۆنان دینارو دۆلاری عێراقییەكانی پەلكێشكردووە و ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیش قازانجیان لێكردووە، بەرپرسانیش هەرچەندە دەڵێن كارەكانی كۆمپانیاكە یاساییە، بەڵام مەترسی زۆری بۆ مامەڵەكارانی دروستكردووە.

هەندێك لە بانكەكان وەك بانكی ڕافیدەین و بانكی ڕەشید و بانكی بازرگانی، وەزارەتی دارایییان لە دەرچوونی ملیۆنان دۆلار لە هەژماری بانكی كڕیارەكانیانەوە بۆ هەژماری كۆمپانیایەك ئاگاداركردووەتەوە، كە چالاكییەكانی نادیارە و جۆری دراوەكەش نادیارە.

لە هەمان كاتدا سەدان  كەسیش چوونەتە ناو هەژماری دیكە لە بەغدا و بەسرە و هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكە ، ئەمەش مشتومڕی لەسەر ئەوە دروستكردووە، لە پشت پەردەوە چی دەگوزەرێت.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق تێبینیكردووە، بەشێك لە خێزانەكان لە بەغدای نوێ و مەنسور و ناوچەكانی دیكەی بەغدا لە مانگەكانی ڕابردوودا، بەشێوەیەكی خێرا سەروەت و سامانیان لە ئۆتۆمبێل و ڤێلا و خانووی گرانبەها پێوە دەركەوتووە ، بەشێوەیەك زیادەڕۆیی و ناسرووشتییەكی زۆر لەم گۆڕانکارییە خێرایەدا هەیە و گوومانی لەسەرچاوەی ئەو سەروەت و سامانە درووستكردووە، لەكاتێكدا عێراق لە ماوەی ڕابردوودا، بە ڕەوشێكی خراپدا  تێپەڕیوە.

لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ بانكەکان لێكۆڵینەوەی لەگەڵ ئەو كەسانە دەستپێكردووە بۆ گەیشتن بە زانیاری لەبارەی سەرچاوەی داهاتە زۆرەکانیان، بەتایبەت هەندێك ناو كە داهاتیان لەنێو هەژمارەكانیاندا بەشێوەیەكی ناسرووشتی هەڵكشاوە.

وەزارەتی ناوخۆ، ئیدارەی گشتی بۆ لێكۆڵینەوەی دارایی ڕاسپارد بۆ گەڕان بەدوای  زانینی سەرچاوەی ئەو پارانە، بەجۆرێك 66 كەس لە بەغدا كە فەرمانبەری دەوڵەتیشیان لەنێودایە، داهاتی مانگانەیان لە ملیۆنێك دینار تێپەڕناكات، بەڵام پارەی هەژمارەكانیان بۆ ملیارێك دینار هەڵكشاوە.

دوای ئەوەی بیست و پێنج كەسیان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا كرا،  دەركەوت كە ئەم بڕە پارانە لەڕێگەی بازرگانی بە دراوی دیجیتاڵییەوە لە ئینتەرنێت، یان بەناوی دراوی نوێ، لەڕێگەی كۆمپانیایەكی نوێوە كە بنكەكەی لە دوبەیە، بەدەستهاتووە و سیستمی تەكنیكی زۆر پێشكەوتوو بەكاردەهێنێت بۆ بازرگانیكردن بە دراوەكان لە ئینتەرنێتدا.

مشتومڕێكی زۆر گەورە لەسەر ئەم كۆمپانیایە لە عێراق دروستبووە و هەزاران كەسیش دەستیان كردووە بە دانانی بڕە پارەیەكی زۆر بۆ وەبەرهێنان لەم دراوە گریمانەییەدا، خواست لەسەر ئەو بازرگانییە زیادیكرد، كاتێك كەسێك لە بەریتانیا لە ماوەی كەمتر لە ساڵێكدا ٤٢ ملیۆن پاوەندی بەدەستهێنا، بە مامەڵەیەكی  ١٠٠٠ پاوەندی.

لە لایەن زۆرێك لە هاووڵاتییانەوە باس لەوە كراوە، ئەم كۆمپانیایە مامەڵەكاری زۆر وەرناگرێت، بەو پێیەی ئەو كەسەی پارە دادەنێت، دەبێت سەرەتا لە چاوپێكەوتنێكی دوور و درێژی تەلەفۆنی دەربچێت، هەروەها زۆربەی مامەڵەكارەكانیش ڕەتدەكرێنەوە بەهۆی زۆری ڕێژەی بەشداریكردن، كە دەكاتە هەزاران پەیوەندی ڕۆژانە.

لەلایەكی دیكەوە وەزیری بازرگانی و وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەكردووە، بازرگانانی دراوی دیجیتاڵی مەترسی زۆریان لەسەرە، هەرچەندە ئەم كۆمپانیایە سیستمێكی هەیە كە تا ئاستێك بازرگانان لە زیان دەپارێزێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا وەزیری دارایی ڕایگەیاند، ئەم كۆمپانیایە بە شێوەیەكی یاسایی كاردەكات، هەروەها هەموو دامەزراوە داراییەكانی عێراق چاودێریی دەكەن بۆ دڵنیابوون لە توانای جێبەجێكردنی ئەركەكانی بەرامبەر بە مامەڵەكارانی.

یەكێتی ئەوروپا سزاكانی سەر ئێرانى پەسەند كرد
پێت یەكێتی ئەوروپا سزاكانی سەر ئێرانى پەسەند كرد
نرخی نەوت 88 دۆلاری تێپەڕاند
دوات نرخی نەوت 88 دۆلاری تێپەڕاند
پەیوەنیدر