سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، گۆڕانكاری لەو پۆستانەدا دەكەن كە پەیوەندیدارن بە هەڵبەزو دابەزی بەهای دینارەوە.
هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ ی ١ ی ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بارەگای نورى مالكى
لە بەغداد کۆبووەوە .
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنیەکان و ئەو رێکارانەی لەم دواییەدا حکومەت پەیڕەوی کردووە بۆ روبەروبونەوەی گرفتی بەرزبونەوەی نرخی گۆرینەوەی دراو کرا .
هەروەها، محەمەد شیاعسودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،روونکرنەوەیەکی هەمەلایەنەی خستە روو سەبارەت بەو رێگاچارانەی حکومەت گرتویەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی گۆڕینەوەی دراو لەسەر چینی هەژار و نەدار هەروەها ئەو گۆڕانکارییە گونجاوانەی لەهەندێ پۆستی حکومی ئەنجامدران لەمەڕ ئەو گرفتە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی ئەو پرۆژە یاسایانەی کرد کە پێویستە لەئەنجومەنی نوێنەران تێپەڕبێت کە دیاریترینیان یاسای بودجەی فیدرالیە لەگەڵ ئەو یاسایانەی پەیوەستن بە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانەوە.