جێگری سەرۆکوزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یەکێک لە ئەولەویاتی کارەکانمان بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵە تا ئەو ئاستەی ببێتە بەشێک لە داھات و سەرچاوەیەک بێت بۆ ھەلی کار و باشکردنی ژیانی جوتیاران.
ئەمڕۆ دووشەممە قوباد تاڵەبانی، لەھەولێر، بەئامادەبوونی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ کونسوڵی گشتی ئیمارات کۆبووەوە.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکردووە، باسیان لەپەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و چۆنییەتی سود وەرگرتن لە ئەزموونی ئەو وڵاتە کرد و وتمان، ئاسانکاری دەکەین بۆ وەبەرھێنەرانی ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی لە کوردستان کاری وەبەرھێنان لە بوارەکانی کشتوکاڵ، ئاسایشی خۆراک و سامانی ئاژەڵی ئەنجامبدەن.