حاكم قادر: ئەو دۆخەی ئێستا دروستبووە خەڵكی خستۆتە دڵەڕاوكێ و نا ئارامییەوە



ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بێ چارەسەركردنی كێشەكان ناتوانرێت پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراقدا زیاد بكرێت، دەشڵێت،”وەك یەكێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێ گەردداین”.

حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لەمیانی بەشداریكردنی لە سیمینارێكدا بۆ چۆنیەتی خۆپاراستنی خانمانی میدیاكار لە هێرشە ئەلیكترۆنییەكان سازكرابوو، ڕایگەیاندووە، كە ژنان تا ئازاد نەبن لە دەربڕینی بیروڕاكانیان ناتوانن لە سێكتەرە جیاوازەكانی ژیاندا كاریگەریەكی تەواویان هەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، ژنان بە درێژایی مێژوو ڕۆڵ و كاریگەریان هەبووە لە كۆمەڵگەكەمانداو پێویستە ژنان تێبكۆشن و خەبات بكەن بۆ بەدیهێنانی مافەكانیان و چەسپاندنی پێگەیان لە ناو كایە سیاسی و كۆمەڵایەتی و حكومڕانییەكاندا.

لەبارەی ئەنجامدانی ەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە, حاكم قادر جەختی لەسەر ئەوە كردەووە، كە وەك یەكێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێ گەردداین، بەو مەرجەی یاسایی هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە لەگەڵ پاككردنەوەی لیستی ناوی دەنگدەران بۆ ئەوەی كۆتایی بەو كێشەیە بهێنرێت كە لە ڕابردوودا وایكردووە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەنەچێت.

باسی لەوەشكردووە، كە پێویستە بە زووترین كات یەكێتی و پارتی ئەو كێشانەی لە نێونیاندا هەیە چارەسەری بكەن، نەك بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە، چونكە ئەو دۆخەی ئێستا دروست بووە خەڵكی خستۆتە دڵەڕاوكێ و نا ئارامییەوە.

ئاشكراشیكردووە، كە بەبێ چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، لە ئێستادا ناتوانرێت پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراقدا بە تەواوی دیاری بكرێت یان بەرز بكرێتەوە، دەبێت شاندەكانی حكومەتی هەرێم بەپێی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان لەگەڵ بەغدا رێبكەون.

یەكەم كارتی سپی لە مێژووی تۆپی پێدا بەكارهێنرا
پێت یەكەم كارتی سپی لە مێژووی تۆپی پێدا بەكارهێنرا
ڕێكارێكی دیكە بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەگیرێتەبەر
دوات ڕێكارێكی دیكە بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەگیرێتەبەر
پەیوەنیدر