یەكەم كارتی سپی لە مێژووی تۆپی پێدا بەكارهێنرا



لە یاریی نێوان بەنفیكا و سپۆرتینگ لشبۆنە بۆ خانمان لە پاڵەوانێتی جامی پورتوگال، دیمەنێكی بێ‌ پێشینەی بەخۆوەبینی، پاش ئەوەی ناوبژیوان بۆ یەكەم جار لە مێژووی تۆپی پێدا كارتی سپی بەكارهێنا.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی بڵاویكردەوە، كاتارینا كامپۆس خانمە ناوبژیوانی “كارتی سپی” بەكارهێنا كە گوزارشت لە گیانی وەرزشی دەكات و كارتەكەش بەڕووی تیمی پزیشی هەردوو تیپدا بەرزكرایەوە، پاش ئەوەی هەماهەنگییان كرد بۆ بەهاناوەچوونی یەكێك لە دانیشتوان لە ڕیزی یەدەگەكان كە باری تەندروستی تێكچوو.

ئەو دیمەنە كە لە كۆتایی گێمی یەكەمدا بوو، لەلایەن جەماوەری هەردوو تیپەوە بە چەپڵەڕێزان پێشوازیی لێكرا.

كارتە سور و زەردەكان لە یارییەكانی تۆپی پێدا بەردەوام بەكارهێنراون، بەڵام پورتوگال كارتی سپی هێنایەئارا كە لە چوارچێوەی زنجیرەیەك دەستپێشخەریی نوێیە لە جیهانی تۆپی پێ‌.

واچاوەڕوان دەكرێت، كارتە سپییەكان لە جیهاندا بڵاوببنەوە، بۆ پشتیوانی لە گیانی وەرزشی و پتەوكردنی نەریتی ئاكاریی لە یارییەكاندا.

 

لەڕێی وشكانییەوە 100 هەزار عومرەكاریی عیراقی چونەتە سعودیە
پێت لەڕێی وشكانییەوە 100 هەزار عومرەكاریی عیراقی چونەتە سعودیە
حاكم قادر: ئەو دۆخەی ئێستا دروستبووە خەڵكی خستۆتە دڵەڕاوكێ و نا ئارامییەوە
دوات حاكم قادر: ئەو دۆخەی ئێستا دروستبووە خەڵكی خستۆتە دڵەڕاوكێ و نا ئارامییەوە
پەیوەنیدر