بەوێنە و ڤیدیۆ، لە بەغدا خۆپیشاندانە دژی سووتاندنی قورئان لە سوید



ئەمڕۆ دوو شەممە، سەدان عیراقی لەبەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا خۆپیشاندانی ناڕەزاییان لە دژی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەو وڵاتە سازكرد.

بەپێی زانیارییەكان، سەدان كەس لەبەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا خۆپیشاندانی ناڕەزاییان سازكرد، لەدژی ڕێگەدانی دەسەڵاتدارانی سويد بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە وڵاتەكە .

خۆپیشاندەران داوایان لە باڵیۆزخانەی سوید كرد، بە فەرمی داوای لێبوردن بكات.

دەسەڵاتدارانی سوید لە شەممەی ڕابردوودا ڕێگەیاندابوو بە راسمۆس باڵودان سەرۆكی حزبی هێڵی توندڕەوی دانیماركی، تا لەبەردەم باڵیۆزخانەی توركیا لە ستۆكهۆڵم قورئانی پیرۆز بسوتێنێت.


كامێرا جێگیرەكان لە دوو شوێنی دیكەی هەولێر خرانەكار
پێت كامێرا جێگیرەكان لە دوو شوێنی دیكەی هەولێر خرانەكار
بانكی ناوەندی نزیكەی 127 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە
دوات بانكی ناوەندی نزیكەی 127 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە
پەیوەنیدر