سەرۆكی توركیا ڕایدەگەیەنێت ، هەڵبژاردنەكانی توركیا لەناوەڕاستی مانگی پێنج دا بەڕێوەدەچن، لەكاتێكدا مانگێك پێش ئەو كاتەی بۆی دیاریكرابوو و شارەزایانیش باس لەوەدەكەن، كە ڕاپرسییەكان دەریدەخەن هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و سەرۆكایەتی توركیا توند دەبێت.
ئۆفیسی سەرۆكایەتی توركیا ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە تیایدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانەی كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ دەنگدەرانی گەنجدا لە هەرێمی بورسای باكووری ڕۆژئاوای توركیا، ڕێكەوتی هەڵبژاردنەكانی دیاریكرد و ڕایگەیاندووە، كە سوپاسی خودا دەكات ، كە لە تەنیشت ئەو گەنجانەدایە، یەكەمین جارە دەنگ دەدەن، لە هەڵبژاردنێكدا كە 14 ی مانگی پێنج بەڕێوەدەچێت.
شارەزایانی بواری هەڵبژاردن ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن، كە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و سەرۆكایەتی توركیا توند دەبێت، هەروەها گەورەترین تاقیكردنەوەی ئەردۆغان دەبێت لە ماوەی بیست ساڵی دەسەڵاتیدا و ڕابەرایەتیكردنی توركیادا لە ناتۆ و ئابووری وڵاتەكە.
ئەمە لە كاتێكدایە، هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و سەرۆكایەتی توركیا بڕیار بوو لە 18 ی مانگی شەشدا بەڕێوەبچن، بەڵام ئەردۆغان پێشتر ئاماژەی بەوەدا بوو دەكرێت دەنگدانەكە پێش بخرێت.