بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ناو شاری کەلار سێ کەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ (دوو شەممە) لە ناو شاری کەلار و لە شەقامی دوو سایدی گەڕەکی سەرکەوتن، ماتۆڕسکیلێکی جۆری (دوو تایە) لە ئافرەتێک دەدات و بەهۆیەوە ئافرەتەکە و لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە بریندار بوون.
ڕاشیگەیاندووە، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە و بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.