لەگەڵ گرتنەبەری ڕێكاری توند لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و زیاتر لە 5 هەزار دینار لە بەهاكەی شكاوە.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆوە بەهای دۆلار بەردەوامە لە دابەزین و ئێوارەش لەگەڵ نزیكبوونەوە لە داخستنی بازاڕ بەهاكەی زیاتر دابەزیوە.
ڕاشیگەیاند، بەیانی بەهای 100 دۆلار بە 165 هەزار دینار بوو، بەڵام بەردەوام لە دابەزین بوو، ئێستاش بووە بە 160 هەزار و 500 دینار.
حكومەتی عێراقی چەند ڕێكارێكی توندی گرتۆتەبەر بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار، كە بریتین لە خستنە بازاڕی دۆلاری زیاتر و داخستنی بەشێك لە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو و دوورخستنەوەی پارێزگاری بانكی ناوەندی لە كارەكەی.