بۆ كەشوهەوای ئەمشەو هۆشداری دەدرێت



شارەزایەكی كەشناسی هۆشداری دەربارەەی كەشوهەوای ئەمشەو دەداتە هاووڵاتیان و شۆفێران و دەڵێت: “تەم و مژی چڕ تەواوی ناوچەكان دەگرێتەوە و ئاستی بینین كەم دەبێتەوە”.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لە كاتەكانی 9 ی ئەمشەوی پێنج شەممە بەدواوە تا پێشنیوەڕۆی سبەینێ‌ هەینی تەم و مژی چڕ تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوه و ئاستی بینین كەم دەبێتەوه.

ئەو شارەزایەی كەشناسی هۆشداری دەدات و دەڵێت: “شۆفێران بە هۆشیارییەوه شۆفێری بكەن بەتایبەت بارهەڵگرەكان و خراپترین ڕێگا لەو كاتەدا ڕێگای سەرشاخی بەرانانە، كە هاتووچۆی هاووڵاتیانی كەلار – سلێمانی لەسەرە”.

دەشڵێت: “داواكارم ئەمشەو تا سبەینێ‌ ئەو ڕێگایە دابخرێ، چونكە ئەگەری تەم و مژی زۆر چڕ هەیە لەسەر چیاكە و ناوچە شاخاویەكانی تریش بەهەمان شێوه”.

كاتی چوونی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا دیاریكرا
پێت كاتی چوونی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا دیاریكرا
هێرشەكەی سەر ئیستەنبوڵ كۆبانێی خستە مەترسییەوە
دوات هێرشەكەی سەر ئیستەنبوڵ كۆبانێی خستە مەترسییەوە