هێرشەكەی سەر ئیستەنبوڵ كۆبانێی خستە مەترسییەوە



توركیا پەكەكە و یەپەگەی تۆمەتبار كرد بە دەستهەبوون لە هێرشەكەی ڕۆژی یەكشەممەی سەر ئیستەنبوڵ، كە بەهۆیەوە زیاتر لە 50 كەس بوونەقوربانی، بەپێی زانیارییەكان توركیا بەنیازە هێرشبكاتە سەر كۆبانێ‌ لەتۆڵەی ئەو هێرشەدا.

 

پۆلیسی توركیا كچێكی دەستگیركردووە، وەك تۆمەتباری هێرشەكە ناساندوویەتی و دەڵێت، ئەو كچە لە كۆبانێ‌ لەلایەن یەپەگەوە ڕاهێنانی پێكراوە.

 

مەزڵوم كۆبانێ‌، فەرماندەی گشتی هێزی سووریای دیموكرات لە تویتێكدا تۆمەتەكانی توركیای ڕەتكردەوە.

 

هاوكات پەكەكەش ڕەتیكردەوە كە ئەوان دەستیان لەو ڕووداوەدا هەبێت، دەڵێن خەڵكی سڤیل بە ئامانج ناگرن.

 

بەپێی سەرچاوەكان، مەترسی هەیە توركیا هێرش بكاتە سەر كانتۆنی كۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستان بە پاساوی تۆڵەی هێرشەكەی سەر ئیستەنبوڵ.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەكان، زیاتر لە 80 هەزار چەكداری گروپەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریای سەر بە توركیا چاوەڕێی فەرمانن بۆ هێرشكردنە سەر كۆبانێ‌.

 

بەشێك لە چاودێرانی سیاسی ئەو هێرشەی ئیستەنبوڵ وەك پاساوێك دەبینن بۆ داگیركردنی كۆبانێ‌ كە دەمێكە ئامانجی توركیایە و ڕووسیا و ئەمریكا ڕێگرن.

 

ڕۆژی سێ شەممە 15-11-2022، سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی توركیا، ڕایگەیاند، توركیا ڕووبەڕووی چەند ئامانجێك لە باكوری سووریا دەبێتەوە كە تەواوكاری هێرشەكانی سەر پەكەكەیە لە هەرێمی كوردستان، ئەوەش لە دوای هێرشەكەی سەر ئیستەنبوڵ.

بۆ كەشوهەوای ئەمشەو هۆشداری دەدرێت
پێت بۆ كەشوهەوای ئەمشەو هۆشداری دەدرێت
عیراق، وردبینی دارایی دەداتە كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان
دوات عیراق، وردبینی دارایی دەداتە كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان