پارێزگاری بانكی ناوەندی لە كار لادرا



سەرۆك وەیرانی عێراق، پارێزگاری بانكی ناوەندی لە كارەكەی دوورخستەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆك وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، پارێزگاری بانكی ناوەندی لە كارەكەی دوورخستەوە و عەلی موحسین عەلاقی بە وەكالەت كردە پارێزگاری بانكی ناوەندی.

هاوكات هەر ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەڕێوەبەری بانكی بازرگانی عێراق، سالم جەواد ئەلجەلەبی، خانەنشین كرد و بیلال ئەلحەمدانی وەك جێگرەوەی بە كاتی دانا.

ئەو گۆڕانكاریيانە لەدوای بەرزو نزمییەكانی نرخی دۆلارە بەرامبەر بە دینار لە ماوەی مانگی ڕابردوودا.

زێلێنسكی: ئەندامێتی لە ناتۆ باشترین گرەنتییە
پێت زێلێنسكی: ئەندامێتی لە ناتۆ باشترین گرەنتییە
ئەمساڵ خەڵاتی ماملێ پێشكەش ناكرێـت
دوات ئەمساڵ خەڵاتی ماملێ پێشكەش ناكرێـت
پەیوەنیدر