عیراق، وردبینی دارایی دەداتە كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان



تۆڕی ئیراكی نیوزی بەریتانی كە بایەخ بە كاروباری خۆجێی عیراقی دەدات ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی بەغدا دەستیكردووە بە تاوتوێكردنی بەستنی گرێبەست لەگەڵ “كۆمپانیایەكی وردبینی دارایی”، لەپێناو چاوخشاندنەوە بە ئەژمارە داراییەكانی.

 

تۆڕەكە لە هەواڵێكیدا كە ئەمڕۆ چوار شەممە 16ی تشرینی دووەمی 2022 بڵاوكرایەوە نوسیویەتی”نوسینگەی سەرۆك وەزیران دەستیكردووە بە گفتووگۆ لەگەڵ كۆمپانیایەكی شارەزا لە بواری وردبینی دارایی و بانكی، دوای ئەوەی مۆڵەتی ڕاستەوخۆی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە وەرگرت لەدوایین دانیشتنی ئەنجومەنەكە، كۆمپانیاكەش كە لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە هەڵدەبژێردرێت، سەرپەرشتی پرۆسەكانی وردبینی دارایی تایبەت بە حكومەتی عیراقی دەكات و پێداچوونەوەش بە ئەژمارە گشتییەكاندا دەكات”.

بەپێی تۆڕی ئیراكی نیوزی بەریتانی”بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ گەڕان بەشوێن كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی بۆ وردبینی ئەژمارەكانی حكومەتی عیراق، دوای دزینی پارەیەكی زۆری سامانی گشتی بوو كە بە دزی سەدە وەسفكرا، و پارەی باجەكانی گرتەوە لە دەستەی گشتی كە لەلایەن دەسەڵاتی عیراقییەوە بەرپرس بووە، كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكە وردبینی لە دارایی گشتیدا دەكات، وەك جێگرەوە یان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا فەرمییەكانی دەوڵەت كە هەنگاوێكە بۆ بنبڕكردنی ئەو گەندەڵییەی لە جومگە سەرەكییەكانی دەوڵەتی عیراقیدا بڵاوبۆتەوە”.

لە دانیشتنی دوێنێ‌ سێ‌ شەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، ئەنجومەنەكە ڕازیی بوو، دەسەڵات بدرێتە سەرۆك وەزیران بۆ بەستنی گرێبەست لەگەڵ یەكێك لە كۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەكان بۆ وردبینی دارایی، لەپێناو وردبینكردنی پارەی باج و گومرگ، بڕیارەكەش لە ماددەی 3ی ڕێنماییەكانی جێبەجیكردنی گرێبەستە حكومییەكان بەدەردەكرێت، بەڵام وەزارەتی پلاندانان پرۆژەكە لەچوارچێوەی پرۆژەكانى بودجەی وەبەرهێناندا دادەگرێت.

هێرشەكەی سەر ئیستەنبوڵ كۆبانێی خستە مەترسییەوە
پێت هێرشەكەی سەر ئیستەنبوڵ كۆبانێی خستە مەترسییەوە
چین؛ “ڕاوچی کەشتی و دایکی بۆمبەکان” نمایش دەکات
دوات چین؛ “ڕاوچی کەشتی و دایکی بۆمبەکان” نمایش دەکات