وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە دەست دەكەن بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی 1ی ئەمساڵ و جەختیشدەكاتەوە، بەشەخۆراكێكی زیادە دەدەن بەو خێزانانەی تۆڕی چاودێری كۆمەلایەتی دەیانگرێتەوە، كە چا و شیری تێدایە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەسیر داود، وەزیری بازرگانی بەشێوەیەكی مەیدانی سەردانی كۆگاكانی هەڵگرتنی بەشەخۆراكی لە كەرخ و ڕصافە كردووە و چاودێری قۆناغی كۆتایی دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی بەسەر خێزانەكانی ناو تۆڕی چاودێری كۆمەلایەتی كردووە.
ڕاشیگەیاندووە، سبەینێ دوو شەممە دەست بە دابەشكردنی ئەو بەشە خۆراكە دەكرێت لەڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان سەردان بكەن بۆ وەرگرتنی ئەو بەشەخۆراكە زیادەیە.
وەك وەزارەتی بارزگانی عێراق ئاشكرای كردووە، لەگەڵ بەشەخۆراكی شەكر و زەیت، كە زیاد كراون، ماددەكانی شیر (لەجۆری ئاڵتونسا) و چا (لەجۆری بلابل) دابەش دەكرێت و هەر كەسێك یەك كیلۆ ئاردی سفری پێ دەدرێت.
جەختیشی كردۆتەوە، بە بڕیاری سەرۆك وەزیران گەورەترین هەڵمەتی پێدانی سەبەتەی خۆراكی زیادە بەسەر خێزانە هەژارەكان ئەنجام دەدرێت.