ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی باس لە داڕشتنی ڕێككەوتنی نوێ لەنێوان حزبەكەی و پارتی دەكات و ئاشكرای دەكات، ناكۆكی نێوایان دوژمنداری نییە، بەڵكو تەنها كێبڕكێی سیاسیە
و هەردوولا هەوڵی سەرنج راێكێشانی دەنگدەران دەدەن و دەشڵێت، “رێككەوتننامەی نوێ دادەڕێژن”.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەكرد، پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی لە ئێستادا ناجێگیرە و ئەوەش ئاساییە، چونكە دوو حزب و ڕێكخراوی جیاوازن.
ڕاشیگەیاندووە، هەردوولا لە هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوانیان و داڕشتنی ڕێككەوتنێكی نوێ.
سەعدی پیرە وتیشی، “ناكۆكی ئێستای هەریەكە لە یەكێتی و پارتی پرسی كێبڕكێی سیاسیە و جیاوازە لە دوژمنایەتی سیاسی و هەردوولا هەوڵی سەرنجراكێشانی دەنگدەران دەدەن”.
وتيشی، “به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا هه‌بووه، ئیشمان ئه‌وه‌یه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بپارێزین، سیسته‌می سیاسی بپارێزین، كێشه‌ی هاووڵاتییان چاره‌سه‌ربكه‌ین، هه‌ڵی كار بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنین و رێگری له كۆچكردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ین و خه‌ونه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ین”.