لە ماوەی ساڵێكدا 52 كورد لە سێدارە دراون



لە ماوەی ساڵێكدا لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، 52 ھاووڵاتیی كورد لە سێدارە دراون.

بەپێی ئامارێكی ڕێكخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، لە ساڵی 2022 دا، 52 ھاووڵاتیی كورد لە شارەكانی كوردستان و شارەكانی دیكەی ئێران لە سێدارە دراون و تا ئێستا ناسنامەی 51 كەسیان ئاشكرا بووە.
بە بەراورد بە ساڵی رابردووش ئامارەكە 8% زیادیكردوە.

بەپێی ئاماری ڕێكخراوەكە، زۆرترین ژمارەی لە سێدارە دراوان لە بەندیخانەكانی ئورمیە و خوڕەمئاوا بووە كە لەھەریەكەیان نۆ حاڵەت تۆماركراوە، لە بەندیخانەی ناوەندیی لە ئیلام و كەرەجیش هەشت حاڵەت و لە كرماشان شەش، لە ئەراك پێنج، سنە چوار حاڵەت تۆماركراون.

 

قۆناغی یەكەمی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران لە سلێمانی تەواو بووە
پێت قۆناغی یەكەمی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران لە سلێمانی تەواو بووە
حکومەتی عێراقی پاڵپشتی نرخی هێلکە دەکات
دوات حکومەتی عێراقی پاڵپشتی نرخی هێلکە دەکات
پەیوەنیدر