سودانی دوو خەڵاتی بە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق بەخشی



سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆك وەزیرانی هەرێم پێشوازییان لە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ جامی كەنداو كرد و دوو خەڵاتی پێ‌ بەخشین.

دوای چەندین یاری لە جامی كەنداو 25، كە لە شاری بەسڕە ئەنجام دران، هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق توانی لە یارییەكان سەركەوتووبێت و لە یاری كۆتاییش جامەكە بباتەوە و بەوەش لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان پێشوازی گەورەی لێكرا و ئاهەنگ گێردرا.

ئەمڕۆ شەممە، هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق بۆ جامی كەنداو 25، چوونە بارەگای ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی و نێچیرڤان بارزانی و بەشێكی وەزیرەكانەوە پێشوازییان لێ‌ كرا.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، بڕیاری داوە بە ڕێزلێنانی یاریزانانی هەڵبژاردنی نیشتمانی، كە جامی كەنداو 25ی بەسڕەیان بردەوە و سەرجەمیان پاسپۆرتی دبلۆماسییان پێ‌ دەبەخشرێت.

سودانی ڕاشیگەیاند، بڕیاری داوە هەر یاریزانێك پارچەیەك زەوی نیشتەجێبوونی لە شاری بەغدا پێ‌ ببەخشێت.

بافڵ تاڵەبانی: ئەو چاكەتەی لەبەرمدایە هی شەهید ئاكام بوو
پێت بافڵ تاڵەبانی: ئەو چاكەتەی لەبەرمدایە هی شەهید ئاكام بوو
پڕۆژەیەک لە سلێمانی ٥ هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت
دوات پڕۆژەیەک لە سلێمانی ٥ هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت
پەیوەنیدر