هۆشداریی دەدرێت لە داڕمانی بەهای دیناری عیراقی



سەنتەری ستراتیژی مافەكانی مۆرۆڤ لە عیراق، هۆشداریی دەدات لە مەترسی داڕمانی بەهای دیناری عیراقی بەرامبەر بە دۆلار.

حازم ڕدێنی جێگری سەرۆكی سەنتەری ستراتیژی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”دابەزینی بەهای دیناری عیراقی بۆتە مایەی زیادبوونی ژمارەی بێكاران و ڕاوەستانی زۆرێك لە پرۆژەكان، بە تایبەت بەهۆی بەرزبوونەوەی مەوادی سەرەتایی و زیادبوونی ڕێژەی هەژاریی كە هۆكارەكەی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی مەوادی خۆراكی دەگەڕێتەوە”.

ڕدێنی داوای لە حكومەت كرد، هەنگاوی بەپەلە هەڵبنێت بۆ پارێزگاریی لە بەهای دیناری عیراقی، لەڕێی سەپاندنی نرخی دیاریكراو بۆ مەوادە خۆراكییە سەرەكییەكان و كار و پشتیوانی لە كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی.

ماوەیەكە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، بە جۆرێك كە نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی 165 هەزار دیناری عیراقی تێپەڕاند، ئەمەش كاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروستكردووە، بە تایبەت ئەوانەی داهاتییان سنوردارە.

 

حكومەت كۆتایی بە كاری كۆمپانیاكانی پشكنینی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل دەهێنێت
پێت حكومەت كۆتایی بە كاری كۆمپانیاكانی پشكنینی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل دەهێنێت
زیلینسكی بۆ خۆرئاوا: تانكی مۆدێرنمان دەوێت
دوات زیلینسكی بۆ خۆرئاوا: تانكی مۆدێرنمان دەوێت
پەیوەنیدر